سلێمانی.. کەسێک بەچەکی بێ مۆڵەتەوە دەستگیرکرا

لە سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەكی بێمۆڵەتی پێبووە و بەنیاز بووە ساغی بکاتەوە  و بیفرۆشێت.

ئەمڕۆ ٣٠ حوزەیران، پێنج شەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە ھێزەكانی پۆلیس لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە چەكی بێ مۆڵەتی پێیە و دەیەوێت لەناو بازاڕ ساغی بكاتەوە، دەستبەجێ‌ ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لەلایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

هەر لە ڕاگەیادراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە،  لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر دوو چەك لەجۆری دەمانچەو چەند مەخزەن و فیشەكێكدا.

باس لە ئەوەشكراوە، تۆمەتبار (س ، ه ، م لەدایكبووی ١٩٩٩) يە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

 



PM:01:52:30/06/2022