بەڕێوەبەری گەنجینەی
هەرێمی كوردستان لەبارەی چۆنیەتی دابەشكردنی مووچەی رۆژانی هەینی و شەممە ڕوونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ پێنج شەممە،
٣٠ی حوزەیران، شێرۆ حەسەن، بەڕێوەبەری گەنجینەی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، "ئەو وەزارەت و فەرمانگانەی
مووچەیان كەوتووەتە رۆژانی هەینی و شەممە، ئێمە پاش وردبینیی لیستی مووچەكان چەك دەدەین
و ئەوانیش دەچنە بانكەكان ومووچە وەردەگرن".
لە ڕاگەیاندنەکەدا
ئەوەش هاتووە، " وەكوو رۆژانی ئاسایی
گەنجینەكان و بانكەكان كراوە دەبن، جگە لە پێدانی چەك بەو وەزارەت و فەرمانگانەی لە
رۆژانی هەینی و شەممە مووچەیانە، ئێمە وردبینیی لیستی مووچەی ئەو فەرمانگە و وەزارەتانەش
دەكەین كە هێشتا وردبینیان لە لیستی مووچە تەواو نەكراوە".
بەپێی لیستی وەزارەتی
دارایی، سبەی هەینی ١ی تەمووزئ ٢٠٢٢ مووچەی
وەزارەتی دارایی و وەزارەتی ناوخۆ و بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامە و بەڕێوبەرایەتیی
دامودەزگا نەوتییەکان دەدرێت، هەروەها رۆژی شەممە ٢ی تەمووزی ٢٠٢٢، مووچەی هێزەکانی
زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن و مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان لەگەڵ
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانە سیاسییەکان و وەزارەتی پەروەردە دەدرێت.