به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی
قوربانه‌وه، له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان هه‌فته‌یه‌ك ده‌كرێته پشووی فه‌رمی.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٣٠حوزەیران،
به‌گوێره‌ی رۆژمێری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم، رۆژی ٩ی تەمووز تاوه‌كو ١٣ی مانگ به‌بۆنه‌ی
جه‌ژنی قوربانه‌وه ده‌كرێته پشوی فه‌رمی، رۆژی ١٤ی مانگیش رۆژی راگه‌یاندنی كۆماری
عێراقه و به‌وه‌ش سه‌رجه‌م رۆژه‌كانی هه‌فته‌كه له وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و
دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت پشووی فه‌رمی ده‌بن.
تاوه‌كو ئێستا هه‌ردوو
حكومه‌تیی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی رۆژانی پشوی جه‌ژنی
قوربانیان دیارینه‌كردوه، لیژنه‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی سعودیه‌ش رۆژی ٩ی تەمووزی
وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان دیاریكرد.