ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنوری قەزای شەنگال تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن (٤٠) ساڵان بە کوژراوی دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە نزیک بنکەی پۆلیسی کۆمەڵگەی دهۆلا سەر بە قەزای شەنگال تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن (٤٠) ساڵ بە کوژراوی دۆزرایەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دوای ڕووداوەکە پۆلیس و ئاسایشی نیشتیمانی عێراق گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تەرمی هاوڵاتیەکەش بۆ پزیشکی داد گوازراوەتەوە.