ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز بۆیەکەم جار لە کابینەی نۆیەم كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ دەکاتەوە.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گازی كرد كه یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه له دوای هه‌مواركردنی یاسای نه‌وت وگاز، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز ئاماده‌ی بو، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی داهات و خه‌رجییه‌كانی نه‌وت بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢٢ كرا.
له بڕگه‌یه‌كی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا، داهاتی گشتی به‌ده‌ستهاتوو له هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وت خرایه‌ڕو كه بریتییه له كۆی گشتی نه‌وتی به‌رهه‌مهاتو و هه‌نارده‌كراو و به‌كارهێنراوی ناوخۆیی و تێكڕای نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی فرۆشراو له‌و ماوه‌یه‌دا.
دواتر چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی داهاتی به‌ده‌ستهاتوو له‌م ماوه‌یه‌دا خرایه‌ڕو كه بۆ دابینكردنی موچه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ خه‌رجكراوه، حكومه‌تی هه‌رێم له داهاتی نه‌وت پاره‌ی پێویستی بۆ دابینكردنی موچه‌ی ته‌واوی شه‌ش مانگی ساڵی ٢٠٢٢ی دابین كردوه، له كاتێكدا حكومه‌ت فیدڕاڵی بۆ شه‌ش مانگی ساڵی ٢٠٢٢ ده‌بوایه ترلیۆنێك و ٢٠٠ ملیار بنێرێت، به‌ڵام ته‌نیا دو مانگ له‌و ماوه‌یه‌دا بڕه پاره‌ی ناردوه كه ته‌نیا ٤٠٠ ملیار دیناره، به‌ڵام حكومه‌ت موچه هه‌مو مانگێكی له داهاته‌كانی نه‌وت و ناوخۆی هه‌رێم دابینكردوه و هه‌موو مانگ موچه‌ی دابه‌شكردوه.
پاشان خه‌رجییه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت تاوتوێكرا، جگه له خه‌رجیی موچه كه له داهاتی نه‌وت دابینكراوه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢٢ وا بڕیاریشه له هه‌فته‌ی داهاتو ڕاپۆرتی وردبینی دیلۆیت له‌سه‌ر ئه‌م ئامار و زانیاریی و ژمارانه بۆ ڕایگشتی بخرێته‌ڕو، كۆبونه‌وه جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر بره‌ودان به شه‌فافیه‌ت له‌م بواره‌دا و هه‌رێم سه‌رجه‌م زانیاریی و ژماره‌كانی بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵیی و ته‌نانه‌ت ڕایگشتی هه‌رێم و عێراق و ده‌ره‌وه‌ش خستوه‌ته‌ڕو و به‌رده‌وامیش ده‌بێت و دوایین ڕاپۆرتی تیمی هاوبه‌شی چاودێریی دارایی هه‌رێم و به‌غداش تایبه‌ت به وردبینی داهات وخه‌رجیی وقه‌رز و میلاكیی وه‌زیفیی له هه‌رێم به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌ن.
بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه، بریتی بو له خستنه‌ڕوی دوایین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی تایبه‌ت به ناكۆكیی نه‌وت وگاز و ئاماده‌كارییه یاساییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم پشتبه‌ست به ده‌ستور بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی فشاره‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵ، كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور كرده‌وه و دوپاتیشیكرده‌وه كه شاندی دانوستانكاریی هه‌رێم ئاماده‌یه سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ گفتۆگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌كان.