شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە چەند شارێکی هەرێم دەکات

کەشناسێکی شارەزا پێشبینی دەکات، سبەینێ هەینی شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە شارەکانی عێراق و هەرێم دەکات و تا ڕۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت. 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند" سبەینێ هەینی ٢١ی تەموزی ٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم لە کاتەکانی رۆژدا ساماڵێکی ڕوون دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا لە ئەنجامی ھاتنی ھەوایەکی فێنکی لاواز و چالاکبوونی خێرایی با شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی ناوەراست و رۆژئاوای عێراق دەگرێتەوە و کاریگەری بەرێژەیەکی مامناوەند لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و سنوری ئیدارەی گەرمیان دەبێت و بەرێژەیەکی کەمیش لەسەر سنوری سەنتەری پارێزگای سلێمانی و ھەولێر دەبێت". 
ڕوونیشیکردەوە، بەگشتی خۆڵبارینەکە زۆر ناخایەنێت و پێشنیوەرۆی رۆژی شەممە ٢ی تەموزی ٢٠٢٢ کاریگەری نامێنێت و کۆتایی دێت.   

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم (سلێمانی ٤٠ بە ٢٦، ھەولێر ٤١ بە ٢٧ پلە، دھۆک ٤٠ بە ٢٥ پلە، ھەڵەبجە ٤٢ بە ٢٥ پلە، کەرکوک ٤٢ بە ٣٠ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٥ بە ٣٠ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٠ بە ٢٤ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٠ بە ٢٣) پلە دەبێت.   


PM:09:30:30/06/2022