نرخی بەنزین زیاتر بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی بەنزین بە هەر سێ جۆرەکەیەوە لە هەرێمی کوردستان زیاتر ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین زیاتر ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، بەجۆرێک تاکو ئێستا (٥٠) دینار لە نرخی هەر لیترێک بەنزین لە زۆربەی شارەکانی هەرێم بەرزبۆتەوە. 
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئێستا نرخی لیترێك بەنزینی جۆری نۆرماڵ لە زۆربەی شارەکانی هەرێم بە هەزارو ٣٧٥ دینارە، لیترێك بەنزینی جۆری محەسەن بە هەزارو ٢٥٠ دینارە، لیتریك بەنزینی جۆری سۆپەریش بە هەزارو ٤٥٠ دینارە. 


PM:10:15:30/06/2022