ئەڤین ئاسۆ بە سەر پۆشی سورەوە دەردەکەوێت

ئەڤین ئاسۆ، میدیاكاری ناسراوی كورد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی چەندین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و دەركەوت و سڵاوی بۆ هەوادارانی نارد

ئەڤین ئاسۆ لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام چەند وێنەیەكی نوێی بڵاوكردۆتەوە بە سەر پۆشی سوورەوە دەر دەکەوێت.

ئەڤین ئاسۆ لە ١ی كانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە گەڕەكی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایكبووە، لە خوێندنگەی سوركێو كە تێیدا خوێندكار بووە كاری شانۆیی كردووە. چەند ساڵێك لەمەوبەر یەكەمین ئەزموونی پێشكەشكردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی (پارێزگاران)ی پارتی پارێزگارانی كوردستانەوە دەست پێكرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك پێشكەشكاری سەرەكیی بەرنامەی (سروەی نەوا) و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەكانی ئەو ڕادیۆیە بوو.

دواتر چوە كۆمپانیای ئارت، لە ڕێی كارەكانی ئەو كۆمپانیایە و دواتریش كەناڵ ٤ و بەرنامەكەی (ئەڤین ژن و ژیان) ەوە ناوبانگێكی زۆری پەیداكرد. ئەو بەرنامانەی تاكوو ئێستا كار و پێشكەشكاری تێدا كردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەك، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەكە لە كەناڵە ئاسمانییەكانی (زاگرۆس تیڤی، كۆڕەك، كەناڵ ٤، كوردماكس و نێت تیڤی) كاری كردووە.

 



PM:11:11:01/07/2022