ئەمڕۆ شەممە، ٢ی حوزەیران،
ڕادیۆی پلەی ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت " له هه‌ندێ
ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی له‌ره‌له‌ری ڕادیۆی (ژیانی نوێ)هاتۆته سه‌ر كه ڕادیۆیه‌كی
برایانی مه‌سیحیه".
دەقی ڕوونکردنەوەکە بەمشێوەیەی خوارەوە هاتووە:
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ئه‌كاونت و په‌یجی ئه‌ندام
په‌رله‌مانه به‌رێزه‌كان، قسه‌و باس له‌سه‌ر فریكروێنسی٩٧.١ كراوه ئێمه بلاوی
ده‌كه‌ینه‌وه كهڕادیۆكهمان له هه‌ندێ ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی له‌ره‌له‌ری
ڕادیۆی (ژیانی نوێ)هاتۆته سه‌ر كه ڕادیۆیه‌كی برایانی مه‌سیحیه‌و ڕادیۆی ناوبراو
پێشتر به فه‌رمی له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندنه‌وه نوسراوی ئاگاداركردنه‌وه‌یان
بۆ چوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته ته‌كنیكیه.
ئێمه ڕایده‌گه‌یێنین كه ڕادیۆكهمان دووره
له‌و بابه‌ته‌ی كه باسكراوه و ئه‌وه‌ی شایسته‌ی باسه ڕادیۆی پله‌ی ٩٧.١ ی سلێمانی
تایبه‌ته به هونه‌ره‌كانی گۆرانی‌و موزیكی ناوخۆ‌و بیانی و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچینه
ناو بابه‌تی تره‌وه و به پێی ڕێنمهكانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن هه‌لسوكه‌وت
ده‌كه‌ین.