"لە سێ ساڵدا دەستبەسەر بڕی زیاتر لە هەزار و 200 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە"


فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لەماوەی سێ سالدا لە هەرێمی كوردستان دەستبەسەر بڕی زیاتر لە هەزار و 200 كیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە و زیاتر لە پێنج هەزار تۆمەتباریش دەستگیركراون.   

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەكردووە "بۆ هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان لە مەترسییەكانی ماددە هۆشبەرەكان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بەردەوام كار و چالاكییەكانی دەخاتە ڕوو، بە گوێرەی ئامارەكانیش ساڵانە ڕێژە‌ی ئاڵوودەبووان و دەستگیر كراوان و ئەو ماددانەی دەستی بەسەردا دەگیرێت لەنێو دەبرێن". 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان روونیكردۆتەوە، فەرمانگەكەیان بە گرنگی زانیوە ئاماری ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لە ماوەی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو بكاتەوە.  

ژمارەی تۆمەتبارانی دەستگیركراو:  

لە ساڵی ٢٠١٩‌ تا  ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ژمارەی ئەو كەسانەی بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر كراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان لە دادگا بۆ كراوەتەوه، ٥ هەزارو ٤١٩ تۆمەتبار بوونە و ئامارەكانیش بە پێی ساڵەكان بەم شێوەیەی خوارەوه بووە‌:‌  

- ساڵی ٢٠١٩:  ژمارەی تۆمەتبارانی دەستگیركراو ١١٨٢  تۆمەتبار‌.  

- ساڵی ٢٠٢٠: ژمارەی تۆمەتبارانی دەستگیركراو ١٢٩٥ تۆمەتبار.  

- ساڵی ٢٠٢١: ژمارەی تۆمەتبارانی دەستگیركراو ‌ ١٩٤٣ تۆمەتبار.  

- لە ٦ مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٢: ژمارەی تۆمەتبارانی دەستگیركراو ٩٩٩ تۆمەتبار.  

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئاماری ئەو ماددە هۆشبەرانەشی‌ خستەڕوو كە لە ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ دەستی بەسەردا گیراوە كە ‌بڕەكەی ١٢١٧ ٢١٧ كیلۆ و ١١٩ گرام ماددەی هۆشبەر بووە كە ئەویش بەم شێوەیەی خوارەوەیە:  

لە ساڵی ٢٠١٩ بڕی ١٥٣ كیلۆ و ٩١٢ گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه كە بریتی بووە لە:  

- كریستاڵ: ٥٢.٢٩ كیلۆ  

- هیرۆیین: ٧٠.٩٣ كیلۆ  

- جامایكا:  ٣٤٢ گرام  

- حەشیش: ٤.٥٧٥ كیلۆ  

- تلیاك: ٨.٥٩٧ كیلۆ  

- ماریجوانا: ١.٢٧٦ كیلۆ  

- كیتامین: ١٧ كیلۆ  

لە ساڵی ٢٠٢٠ بڕی ‌ ٥٥٥ كیلۆ و ٧٤٩ گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه كە ئەم ماددانە بوون:  

- كریستاڵ: ٥٢.٥٤١ كیلۆ  

- هیرۆین: ٤٠٥.١٢٣ كیلۆ  

- جامایكا:  ١.٧١٩ كیلۆ  

- حەشیش: ٩.٨٣٤ كیلۆ  

- تلیاك: ٨٦.٥٣٢ كیلۆ  

لە ساڵی ٢٠٢١ بڕی ٣٧٤ كیلۆ و ٧٢٩  گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه كە ئەم ماددانە بوون:  

- كریستاڵ: ٩٦.١٤١ كیلۆ  

- هیرۆین: ١٧٢.٧٧٨ كیلۆ  

- جامایكا:  ٤.٤٣٨ كیلۆ  

- حەشیش: ١٤.٥٦٢ كیلۆ  

- تلیاك: ٧٣.٧٨٦ كیلۆ  

- ماریجوانا: ٣.٠٢٤ كیلۆ  

- توتنی هیندی تۆباكۆ تێكەڵ بە حەشیش: ٥٦٢.٥ كیلۆ  

لە شەش مانگی یەكەمی ٢٠٢٢ی زایینی،  بڕی ١٣٢ كیلۆ و ٧٢٩ گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه:  

- كریستاڵ: ٥٥.٥٥٧ كیلۆ  

- هیرۆین: ٥.٦٨٠  كیلۆ  

- جامایكا:  ١٣٥ گرام  

- حەشیش: ٣.٥٨١ كیلۆ  

- تلیاك: ٦٧.٣٠٨ كیلۆ  

- ماریجوانا: ١٧٣ گرام و ١٤٧ جگەرە  

- كیتامین: ١٧ گرام  

-گراس: ٢٣١ گرام  

- شادانە: ٦٤ گرام  

بڕی دەرمانی پزیشكی هۆشبەر كە لە ساڵی ٢٠١٩ تاكو ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ دەستی بە سەردا گیراوە بریتی بووە لە  ٥٩  هەزار و ٦٠٩  شیت و ١٣٦ پاكەت كە بەم شێوەیە دابەش بووە:  

ـ لە ساڵی ٢٠١٩: بڕی ٩,٢١٥ هەزار شیت دەرمانی پزیشكی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه.‌  

ـ لە ساڵی ٢٠٢٠: بڕی ٢,٧٣٤ هەزار شیت دەرمانی پزیشكی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه.‌  

ـ لە ساڵی ٢٠٢١: بڕی ٤٧,٣٧٨ هەزار شیت دەرمانی پزیشكی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه.‌  

ـ لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٢: بڕی ٢٨٢ شیت و ١٣٦ پاكەت دەستی بەسەردا گیراوه.‌  

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بۆ بەرچاوڕوونی هەموولایەك، ئەوە دەخاتەڕوو كە ئەو ماددە و حەبە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەر دادەگیرێت، پاڵپشت بە ماددەی ٤٠ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و كارتێكارە عەقڵییەكان لە هەرێمی كوردستان ژمارە ١ی ٢٠٢٠ و ئاماژە بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران، دوای یەكلابوونەوەی كەیسەكانیان له دادگای تایبەتمەند‌،  لەلایەن لیژنەیەكی تایبەت و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پەیوەندیدار لە دادگا و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگەی ژینگە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گومرك و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دەسووتێنرێت و لەناو دەبرێت.  

لە ساڵی ٢٠١٩ تا ناوەڕاستی ٢٠٢٢ی زایینی، پڕۆسەی سووتاندن و لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:  

لە ساڵی ٢٠١٩:  

-  ٤٧٥ كیلۆ و ٨٢٧ گرام ماددەی هۆشبەر سووتێنراوە.  

- ٥٨ هەزار و ١٢١ شیت حەبی جۆراوجۆر سووتێنراوە.  

- ٢٩ گوش داری هۆشبەر سووتێنراوە.  

- ١١ كارتۆنی گەورە و بچووك شرووب لەنێو براوە.  

- هەزاران حەبی ساختە لەنێو براوە.  

- ١٥ كارتۆن حەبی ئاڵوودەكەر لەنێو براوە.  

- ٢ كارتۆن قالكی دەرزی بەتاڵ لەنێو براوە.  

- ١٨ كارتۆن قوتووی بەتاڵ حەب لەنێو براوە.  

لە ساڵی ٢٠٢١:  

- ٥٩٨ كیلۆ و ٢٦ گرام ماددەی هۆشبەر سووتێنراوە.  

- ٤ هەزار و ٧٩٥ شیت حەب سووتێنراوە.  

لە ساڵی ٢٠٢٢:  

- ١,٢٣٠ كیلۆ و ٩٤٧ گرام ماددەی هۆشبەر سووتێنراوە.  

- ٢٢٨,٨٦٠ حەب لەنێو براوە.  

- ١٠٠١ شروب لەنێو براوە.  

- ١,٢٨٠ دەرزی هۆشبەر لەنێو براوە.  

- ٥ كیسی گەورە قەترەی كۆلیك لەنێو براوە.  

- ١١ كارتۆن گوڵی سروشتی كە گومانی ماددەی هۆشبەری لێ دەكرا، لەنێو براوە.  

  






AM:12:22:03/07/2022