ئاسایش هۆكاری دەستگیركردنی كچە میدیاکارەکەی ئاشكرا كرد


بەرپرسێكی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت "هودا خەلیل كچە مۆدێل لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە".

لیوا كەیوان میرزا، بەڕێوەبەری گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی گشتی ھەولێر بە (پەرەگراف)ی راگەیاند "كچە مۆدێل ھودا خەلیل "لەسەر ماددەی ھۆشبەر لای ئێمە دەستگیركراوە و لەژێر لێكۆڵینەوەدایە".  

هودا خەلیل لە هەمانكاتدا میدیاكار و فەرمانبەرە لە پەرلەمانی كوردستانە و چەند ساڵێك لەمەوبەر سەرقاڵی كاری میدیایی بوو.



PM:11:17:04/07/2022