راهێنەری نوێی پاریس سانجێرمان چی بە ئەستێرەکانی وت

ئەمڕۆ یانەی پاریس سانجێڕمان گالتییە راهێنەری نوێی یانەکەی بە میدیاکان ناسان و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە خێڕهاتنی ئەو راهێنەرەی کرد.

راهێنەری نوێ کریستۆڤ گالتییە رایگەیاند" دەمەوێت نەیمار بمێنێتەوە، هەموو راهێنەرێك ئەویدەوێت، (نێیمار، مێسی، مباپێ): ئەگەر ئەم یاریزانانە لەخزمەت گروپەکەدا بن، وەرزێکی نایابمان بەسەر دەبەین".

وتیشی" بۆ بەرپرسیارێتییەکی گەورە و ئامادەم، بەڵام ئەم کارە پێویستی بە هاودەنگی هەمووان هەیە،شەرەفێکی گەورەیە کە ڕاهێنەر بیت بۆ باشترین یاریزانەکان".

"سەبارەت بە ژووری جلگۆڕین، بە شێوەیەکی بابەتیانە گوێ بگرن، یاریزانەکان چەند گەورە بن، بەشێکن لە پرۆژەی پاریس".

بەڕێوەبردنی ئەم هەموو ئەستێرەیە لە ژووری جلگۆڕین؟پرسیارێکە کە بەردەوام دەکرێت، لەگەڵ هەندێک یاریزان قسەم کرد و پێم وتن لەگەڵ کەس بێلایەن نابم کاتێک باس لە سەرکەوتن و نازناوەکان دەکرێت، ئەم ئەزمونەی من هەمان ئەزمونی پێشوو نابێت ، یاریزانی ئاست بەرزم لەبەردەستمدایە ، خاوەنی تۆپێکی زۆرمان دەبێت و هاوسەنگیش دەپارێزین".



PM:03:52:05/07/2022