ماوەی چەند ڕۆژێكە
ڕەشەبایەكی بەهێز ناوچەكانی سلێمانی و دەورووبەری و چەند ناوچەیەكی دیكەی گرتۆتەوە
و شارەزایەكی كەشناسی ڕایگەیاند، "ڕۆژی پێنج شەممە بەتەواوی كۆتایی دێت".
ئاراس جەبار،
شارەزای كەشناسی ئاشکرایکرد، سبەی چوار شەممە
٦ی حوزەیران، ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و لەکاتەکانی نیوەڕۆ و شەودا بۆ کەمێک پەڵە
ھەور ئەگۆرێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەڕێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.
باسی
ئەوەشیکرد، پلەی گەرما لە سلێمانی دەگاتە ٤٠
پلە و لە هەولێر و هەڵەبجە دەگاتە ٤٢ پلە و دهۆك ٤١ پلە و گەرمیان ٤٥ پلە و لە ئیدارەی
ڕاپەڕین ٣٩ پلە و لە ئیدارەی سۆران ٣٧ پلە دەبێت.
دەشڵێت "کاریگەری
ئەو با چالاکەی لە ئاڕاستەی باکور و باکوری ڕۆژھەڵاتەوە ھەیە سبەی کاتەکانی نیوەڕۆ
کەمدەبێتەوە و لەشەودا بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٧-٧-٢٠٢٢ بە خێرایی کەمتر لە
شەوانی ڕابردوو بەردەوامی ئەبێت لەنێوان ١٥ تا ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دواتر لە
پێش نیوەڕۆكەی کۆتایی پێدێت".