لە دهۆک ٣٨٠ رووداوی هاتوچۆ روویداوە


پۆلیسی هاتوچۆی دهۆك رایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی رابردودا زیاتر لە ٣٨٠ روداوی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگاكە رویداوە و بەو هۆیەشەوە ٤١ كەس مردون.

ئازاد تەها، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆك، ئەمڕۆ سێشەممە ٥-٧-٢٠٢٢ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵ تا رۆژی ٣٠ی حوزەیران، ٣٨٣ روداوی هاتوچۆ روداوی هاتوچۆ لەسنوری پارێزگای دهۆك رویانداوە و لەئەندامدا  ٤١ كەس مردون كە ١٤كەسیان ژن بون، هەر لەو روداوانەدا ٤٧٩ كەس برینداربون، كە برینی ژمارەیەكیان سەخت بووە.

ساڵانە بەهۆی رووداوەكانی هاتوچووە لە هەرێمی كوردستان سەدان هاوڵاتی گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن.



PM:07:41:05/07/2022