نرخی نەوت دادەبەزێت


نرخی نەوت دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆوە بینی و بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی خاو نزیكەی ١٠ دۆلار لە نرخەكەی دابەزی.

ئاژانسەكانی هەواڵی تایبەت بە نەوت، ئێوارەی ئەمڕۆ ٤-٧-٢٠٢٢ بڵاویانكردەوە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٨.٨١% نرخەكەی لە دەستدا و دابەزی بۆ ١٠٣ دۆلار، ئەوەش بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار و ئەگەری پاشەكشەی خواستی جیهانی لەسەر نەوت.

لەماوەی ئەمساڵدا نرخی بەرمیلێك نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ سەرووی ١٠٠  دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام هەندێجار بەرزبوونەوە و نزمبونەوە بەخۆوە دەبینێت.



PM:07:50:05/07/2022