نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی، لە بازاڕەکانی جیهاندا، گۆڕانکاری بەرچای بەسەردا هات و بەهاکەیان ڕووی لە دابەزین کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ١٠٤ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت، دوێنێ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١١٣ دۆلار و ٥٧ سەنت بوو.


هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ١٠٠ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ بەیانی بە ١١٠ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

لە ماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە سەروو (١٣٠) دۆلار، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتن لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەهاکەی دابەزیووە، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لە بەرزیدایە، کە بەردەوام لە سەرووی (١٠٠) دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.


AM:08:32:06/07/2022