ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەش دەکرێت

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی هەرێمی بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ دوو وەزارەت و سبەینێش مووچەی چەند شوێنێکی دیکە خەرج دەکرێت. 

به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردوەته‌وه‌، سبه‌ینێ پێنج شەممە ٧ی تەموزی ٢٠٢٢ مووچەی مانگی (شەش)ی سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێ.


هاوکات بڕیارە ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج بکرێت.


AM:09:31:06/07/2022