ئەمینداری گشتی ئۆپێک کۆچی دوایی کرد

درەنگانی شەوی رابردوو محەمەد بارکیندۆ، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت کۆچی دوایی کرد. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی جیهان، کاتژمێر (١١:٠٠)ی شەوی رابردوو، محەمەد بارکیندۆ سكرتێری گشتی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك) و سەرۆکی دەزگای نەوتی نیشتیمانی نێجیریا بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا. 

محەمەد بارکیندۆ، لە ساڵی (١٩٥٩)ی لە نێجیریا لە دایکبووە، ساڵی (٢٠٠٦) وەک ئەمینداری گشتی ناتۆ بە وەکالەت دەستنیشانکراوە، دواتر لە ساڵی (٢٠١٦) وەک ئەمینداری گشتی رێکخراوەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ دەستنیشانکرا.


AM:09:46:06/07/2022