ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دەدات، لە کۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێك تاوتوێ دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە تاوتوێ دەکرێت:
- ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پێشڤەچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.
- پێشنووسی پڕۆژە یاسای نوێی کار.
- ڕاپۆرتی دارایی هەرێم لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢٢ بۆ خستنەڕووی داهات و خەرجییەکان.
- هەنگاوە دەستووری و یاساییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراق.