كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە. 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی هەندێ پەڵە هەور بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکورى هەرێم، هاوکات خێرایی با لە پارێزگاى سلێمانی زیاد دەکات، لەگەل بوونی تۆزێکی سوک بە تایبەتی لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان.


لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێراى با هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى سلێمانى و کەرکوک، پلەکانی گەرماش بەرزدەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو.

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی بۆ سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه‌ بەمشێوەیە دەبێت:


AM:11:10:06/07/2022