نرخی زێڕ نزمترین ئاستی تۆمار کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٧٦٩ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى هەشت هەزار دینار دابەزى.

بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە (٤٢٠) هەزار دینارە.

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە (٣٦٨) هەزار دینارە.

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە  (٣١٥) هەزار دینارە.

- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە  (٣٨٤) هەزار دینارە.

گۆڕانکارییەکانی بەهای زێڕ پەیوەندی بە بەرزبوونەوه و دابەزینی نرخی دۆلار له بازاڕەكانى هەرێم و كردنەوەى بۆرسەكانى جيهانەوە هەیە. 


AM:11:34:06/07/2022