وێنە.. چۆپی فەتاح لەگەڵ کچەکەی دەردەکەوێت

گۆرانیبێژی ناسراوی كورد کە پێشتریش وەک میدیاکار دەردەکەوت، نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ کچەکەی بڵاوکردەوە. 

چۆپی فه‌تاح، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، چەند وێنەیەکی خۆی و کچەکەی بڵاوکردەوە و بۆتە جێی سەرنجی هەوادارانی. 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

کچەکەی چۆپی ناوی (لیڤیایە) و لە ڕێككەوتی ١٧ی ١١ی ٢٠١٨ لە دایكبووە.

چۆپی فەتاح‌، خەڵکی شاری كه‌ركوكه‌، له‌ سه‌ره‌تای ساڵانی (٢٠٠٠)ـه‌وه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ریی كردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌، ماوه‌یه‌كیش پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی بووه‌، به‌ڵام ئێستا وازی له‌ كاری ڕاگه‌یاندن هێناوە، ناوبرا جگە لە كاری هونەری، دوكانێكی جلوبەرگی لە هەولێر كردووەتەوە.


PM:01:35:06/07/2022