وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ چوار شەممە ٦ ی حوزەیران، لەقەزای ماوەت نزیكەی ٧٠ دۆنم پووش و پاوانی
هاووڵاتییان سووتا.
هێمن كەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی
سلێمانی ئاشكرایكرد ئاگرێكی بەرفراوان لە سنووری قەزای ماوەت كەوتووەتەوە، مەفرەزەكانی
بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانییان بە هەماهەنگی
لەگەڵ ئاگركوژێنەوەی ماوەت، ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.
هەر بەهۆی ئاگرەكەوە، نزیكەی ٧٠ دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی، لەگەڵ سێ دۆنم
ڕەز و باخی هاووڵاتییان سووتاوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆكاری كەوتنەوەی
ئاگرەكە دیار نییە و لێكۆڵینەوەش لەوبارەیەوە دەستی پێ كردووە.