خشتەی پلە بەرزکردنەوەی دووساڵی پێشمەرگە گەڕایەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، بڵاوی کردەوە، خشتەی پلە بەرزكردنەوەی ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی هێزەكانی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.

 

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە ڕاگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە،٦ی تەموزی ٢٠٢٢، دوای رەزامەندی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی پلە بەرزكردنەوەی ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی هێزەكانی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.

 

لەڕاگەیانراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، دوای بڕینی رێكارە یاساییەكان و تەواو كردنی رۆتینیاتی ئیداری خشتەی پلە بەرزكردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی هەردوو ساڵەكانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشایستەییەوە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق روكن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە واژۆی لەسەر كرد و رێكارە ئیدارییەكانی بۆ دەگیرێتە بەر.

 

سەرۆكی ئەركان رایگەیاندووە، كار كراوە بۆ تەواو كردنی خشتەكانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی یەكەكانی ٧٠ و ٨٠، موژدە بە ئەفسەرانی یەكەكانی ٧٠ و ٨٠ دەدات، كە لەنزیكترین كاتدا، فەرمانی پلە بەرزكردنەوەی ئەوانیش دەردەچێت.



PM:02:31:06/07/2022