حکومەتی هەرێم شەش ڕۆژ پشووی ڕاگەیەند

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، بڕیاردراوە لە رۆژی شەممەی داهاتو (٩ی تەمموزی ٢٠٢٢) تاوەکو رۆژی پێنج شەممە (١٤ی تەمموزی ٢٠٢٢) لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت پشوی فەرمی بێت".

 جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لەراگەیەنراوێکدا رۆژانی پشوی جەژنی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردوە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی تەموز، تاوەکو رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٤ی تەموز، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشوی فەرمی دەبێت.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند "پشوی فەرمی دامودەزگاکانی حکومەت هەرێم، تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی وەزارەتی پەروەردە ناگرێتەوە و ئەوان بەپێی خشتەی خۆیان کار دەکەن".



PM:03:43:06/07/2022