قوباد تاڵەبانی: پەسەندکردنی یاسای کار هەنگاوێکی گرنگە بۆ بووژاندنەوەی ئابووری هەرێم

ئەمرۆ چوار شەممە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، پەسەندکردنی یاسای کار هەنگاوێکی گرنگە بۆ بووژاندنەوەی ئابووری هەرێم یاساکە بەهاوکاری رێکخراوی جیهانی کارو پشت بەست بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان داڕێژراوە.


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران وتی "یاسای کار یەکێکە لە یاسا هەرە گرنگەکان و یاسایەکی سەردەمیانەیە و کۆڵەکەی برەودانە بە ئابووریی و بازاڕ وکەرتی تایبەت  ئاماژەی بەوەشکرد " لەڕێی ئەم یاسایەوە، بەشێوازێکی رێکخراوتر و باشتر مامەڵە لەگەڵ کرێکاری بیانی دەکرێت و مافەکانیان پارێزراوتر دەبێت لەگەڵ رەچاوکردنی مافەکانی کرێکاری خۆماڵی لە پرسی دابینکردنی هەلی کار بۆ دەستی کاری خۆماڵی و رێکخستنی گرێبەستی کار و کاتەکانی دەوامکردن و مۆڵەت وەرگرتن، بەتایبەتیش مافی منداڵ و ژن پارێزراوتر دەبێت ".

هەر لە کۆ بوونەوە کەدا، ئەوەشی خستە ڕوو" یاساکە بەهاوکاری رێکخراوی جیهانی کارو پشت بەست بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان داڕێژراوە و هەموو بنەماکانی مافی مرۆڤ و یەکسانی رەگەزی تێدا پارێزراوە ".

ئەوەش لە کاتێکدا دێت، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پڕۆژە یاسای نوێی کاری پەسەند کرد و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کرا بۆ تەشریعکردنی.

 



PM:07:10:06/07/2022