پلاندانانی عێراق: فەرمانبەرانی پلە پێنج بەرەو خوار لە ژێر هێڵی هەژاریدان


وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت "سیستمی مووچە لە عێراق دادپەروەرانە نییە، فەرمانبەرانی پلە پێنج بەرەو خوار لە ژێر هێڵی هەژاریدا ژیان بەسەر دەبەن".

خالید بەتال نەجم، وەزیری پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ٦-٧-٢٠٢٢ بە میدیاكانی راگەیاند "فەرمانبەرانی پلە پێنج بەرەو خوارەوە لە ژێری هێڵی هەژاریدا ژیان بەسەر دەبەن، پێویستە بە بڕیارێكی سیاسی گرفتی جیاوازی مووچە چارەسەر بكرێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "پێویستە جیاوازییەكانی مووچە كەمتر بكرێنەوە، دەستكاری سیستمی مووچە لە عێراق بكرێت، فەرمانبەران پێكەوە لە حكومەت كار دەكەن، جیاوازی زۆر لە مووچەیاندا بەدی دەكرێت".

خالید نەجم وتویەتی "دادپەروەری لە داهات و مووچەی كەرتی حكومەتدا نییە و ئەمەش كەموكوڕییە لە سیستمی مووچە لە عێراقدا، پێویستە هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس بە پلەحەوت دابمەزرێ".



PM:10:58:06/07/2022