نرخی نەوت بەرز بووەوە


بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە خوار ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك نرخی نەوت بەرزبووەوە و گەیشتە ١٠١ دۆلار. 
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧-٧-٢٠٢٢ بەرمیلێك نەوتی برێنتی دەریای باكوور ٩٤ سەنت دابەزی و بە ٩٩ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هەروەها نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش ٧٩ سەنت دابەزی و بە ٩٧ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
 
هەرچەندە نرخی نەوت لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا بۆ ماوەیەك دابەزینی بەخۆوە بینی، بەڵام دوای چەند كاتژمێرێك نرخی نەوت ئاراستەی خۆی گۆڕی و كەمێك بەرز بووەوە بەم شێوەیە (بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ١٠١ دۆلار و ٢ سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەرمیلێك نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكا بە ٩٩ دۆلار مامەڵەی پێوەكرا).





AM:10:42:07/07/2022