نرخی دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧ ی تەموز نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، هاوکات نرخی یۆرۆش بەردەوامە لە دابەزین.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزارو ٤٠٠ دینارە. دوێنێ بەیانی بە ١٤٨ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥١ هەزار و ٧٥٠ دینارە. ئەوە لە کاتێکدایە کە بەهۆی سستی ئابوری ئەڵمانیا و بەرزبوونەوەی نرخی گازەوە لە ئەوروپا جیهان ماوەیەکە یۆرۆ بەرامبەر دۆلار لە دابەزینێکی بەرچاودایە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٥ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار و ٧٣٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٨٠٠ دینارە.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٣٧٧ هەزار دینارە.
AM:10:49:07/07/2022