وردەكاری دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیر و دوو وەزیری بەریتانیا


نەدیم زەهاوی، دوای دوو رۆژ لەدەستبەكاربوونی وەك وەزیری دارایی بەریتانیا، دەستی لەكاركێشایەوە.

ئەمڕۆ ٧-٧-٢٠٢٢ نەدیم زەهاوی، وەزیری دارایی بەریتانیا دوای دوو رۆژ لە دەستبەكاربوونی لەو پۆستەدا، دەستی لەكاركێشایەوە و داوای لە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاش كرد كە دەست لەكاربكێشێتەوە، "كارە راستەكە بكە و بڕۆ (دەست لە پۆستەكەی هەڵگرێت)".

نەدیم زەهاوی لە تویتەر نووسیویەتی، "سەرۆك وەزیران، تۆ خۆت دەزانیت كام كارە راستە بیكەیت، ئێستا بڕۆ (دەست لە پۆستەكەت هەڵگرە)."

هەر ئەمڕۆ میشێل دۆنێلان، وەزیری پەروەردەی بەریتانیا دوای دوو رۆژ لە دەستبەكاربوونی لەو پۆستەدا، دەستی لەكاركێشایەوە و رایگەیاند، "زۆر دڵتەنگ بووم كە گەیشتم بەم بڕیارە، بەڵام وەكو كەسێك كە بەهای شەفافیەت لەلای لە سەروو هەموو شتێكە، هیچ بژارەیەكی دیكەم نییە (جگە لە دەستلەكاركێشانەوە)."

دوای ئەوانیش بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەستی لەكاركێشایەوە.

 



AM:11:17:07/07/2022