ئەمڕۆش لە سلێمانی مووچە دابەش نەكرا


هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی مووچەیان پێنەدراوە دابەش بكرایە، بەڵام تائێستا مووچە دابەش نەكراوە.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) ئەمڕۆ مووچەی هەندێك بەڕێوەبەرایەتی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و بەشێك لە خانەنشینان دابەش نەكراوە ئەوانیش (بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی، بەڕێوەبەرێتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی) و بەشێك لە مووچەی خانەنشینانی شارستانی، هەروەها لە شاری هەولێریش لە كاتی وەرگرتنی مووچە شەڕ دروستبووە.

بەپێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی دەبوایە ئەمڕۆ دوا رۆژی دابەشكردنی مووچەی مانگی رابردوو بوایە، لەبەرئەوەی رۆژی شەممە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.



PM:12:30:07/07/2022