ڤیدیۆ.. عەلی تولابی بووە براوەی یەکەمی بەرنامەیەکی بەناوبانگ

عەلی تولابی کوڕە کوردەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە دەنگە خۆشەکەی توانی لەبەرنامەی (عەسری جەدید)ی ئێران پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت. 

عەلی تولابی، کوڕە کوردەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە كۆی ٢٢ ملیۆن و ٧٧٧ هەزار و ٩٨٦ دەنگ، بە تەنها پێنج ملیۆن و ٥٦٢ هەزار و ٤٥٣ دەنگی بەدەستهێناو، بووە پاڵەوانی وەرزی سێیەمی بەرنامەی عەسر جەدید (سەردەمی نوێ)، کە لە كەناڵی سێی وڵاتی ئێران پەخشدەکرێت، كە پڕبینەرترین بەرنامەی مانگی ڕابردوو بووە لەسەر ئاستی ئەو وڵاتە.

عەلی، مێرمنداڵی بەهرەمەندی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و تەمەنی (١٣) ساڵە، ناوبراو یەکێک بوو لە بەهرەمەندەکانی سەردەمی نوێ، کە بە چەند گۆرانیەكی كوردی و لوڕی بەشداری كردبوو، توانی قۆناغە جیاجیاكان ببڕێت و دوای حەوت مانگ لە كێبڕكێی سەدان بەهرەدار، سەرەنجام پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.


PM:01:45:19/07/2022