نرخی نەوت دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەیان ڕووی لە دابەزین کرد.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ١٠٣ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٠٣ دۆلار و ٨٦ سەنت بوو.

 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

 

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٩٥ دۆلار و ٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٦ دۆلار و ٣٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

 

لە ماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە سەروو (١٣٠) دۆلار، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتن لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەهاکەی دابەزیووە، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لە بەرزیدایە، کە بەردەوام لە سەرووی (١٠٠) دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.



AM:08:22:24/07/2022