سەرلەنوێ پلاسخارت و لایەنەکانی هەرێم کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی تەمووز، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەریم ئاشکرایکرد، لە رۆژانی داهاتوو جاریکی دیکە پلاسخارت و لایەنەکانی هەرێم لە عێراق لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان کۆدەبنەوە  .


شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەڵێت "دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان زانیاریان هەیە لە رۆژانی داهاتوو جاریکی دیکە کۆبوونەوەی سەرکردەی لایەنەکان لەگەڵ جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان بەرێوە دەچێت".

لە ماوەی رابردوودا، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و شەش لایەنە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و داوای لێکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم لە کاتی خۆیدا بکرێت و دوا نەخرێت.

 

 

 



AM:10:27:24/07/2022