"سزادراوانی بادینان سوور بوونی خۆیان لەسەر مانگرتنەکەیان دوپاتکردەوە"

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت" سەردانی زیندانیکراوانی بادینانیان لە زیندان کردوە، کە ماوەی چەندین رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە و سوربونی خۆیان لەسەرمانگرتن لە خواردن دوپاتکردوەتەوە". 

روپاک ئەحمەد وەرتێ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" ئەمڕۆ سەردانی چاکسازی گەورانی هەولێرمان کرد لەگەڵ مامۆستا عوسمان کانی کوردەیی،بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی سزادراوانی بادینان کە چەند ڕۆژێکە مانیان لەخواردن گرتوە، لە سەردانەکەدا چاومان کەوت بە هەریەك لە بەڕێزان شێروان شێروانی، نێچیروان بەدیع ئەمجەد ڕێکانی دوای چەند کاتژمێرێك لە گفتوگۆکردن ئەوان سوربونی خۆیان دوپاتکردەوە لەسەر مانگرتن لە خواردن تاکو ئەو مافە یاساییانەی هەییانە پێیان دەدرێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆمەڵێک سزادراوی دیکە هەن دور لەیاسای بنەماکانی دادگاییکردن، کە لە ساڵی (٢٠١٨)وە بێبەشکراون لە مافی ئازادکردنی بە مەرج  بە بڕیارێکی دادگایی تەمیز. 

ئەوەشی خستەڕوو، بەگشتی بارودۆخی، نێچیروان بەدیع، باش نەبوو خوێن دادەنێت بەهۆی کاریگەری مانگرتنی لە خواردن، ئەمجەد ڕێکانی دوایی ئەوەی لە زیندانی ئاسایش گوازراوەتەوە چاکسازی گەوران پشکنینی بۆکراوە و دەرکەوتووە تووشی ڤایرۆسی جگەر بووە. 

باسی لەوەشکردوە، بۆ بەدواداچونی زیاتر چاومان کەوت بە چەند سزادراوێکی دیکە کە مەشمولن بە ئازادکردنی بە مەرج، بەڵام بێ بەشکراون لەو مافە بەبڕیارێکی دادگایی تەمیز، هاوکات چاومان کەوت بە بەڕیز مامۆستا ئیسماعیل سوسەیی بۆ بەدواداچونی زیاتری کەیسەکەی. 


PM:06:11:01/08/2022