وێنە.. هۆنیا کەمال بەشێوەیەکی زۆر جیاواز دەردەکەوێت

گۆرانیبێژی دەنگ خۆشی ناسراوی کورد (هۆنیا كەمال)، دوای ماوەیەک دابڕان بە ستایلێکی جیاوازەوە دەردەکەوێت.
 
هۆنیا کەمال لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەهۆی ئەوەی کە ستایلی قژ و جل و بەرگەکانی گۆڕیووە. 

هۆنیا کەمال لە دایکبووی شاری سلێمانییە، سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی کورد ئایدڵ، یەکەمین بەرهەمی دوێتێک بوو لەگەڵ ئاریاس جەڤان، ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، جگە لە کاری هونەری، لە تۆڕە کۆمه‌ڵایەتیەکان وەکو مۆدێلێک دەردەکەوێت.


PM:02:11:03/08/2022