ڤیدیۆ.. هەڵوێست چۆتە ژیانی هاوسەرییەوە؟؟

گۆرانیبێژی لاوی کورد ھەڵوێست محەمەد، تۆمارێکی ڤیدیۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە گوایە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە. 

کەمێک پێش ئێستا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆی هەڵوێست محەمەد لەگەڵ کچێکدا بڵاوکرایەوە، کە دەنگۆی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کچەدا بۆتە جێی باسی هەوادارەکانی، بەڵام تا ئێستا هەڵوێست لە هەژمارە تایبەتەکانی خۆی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاونەکردۆتەوە، کە بە فەرمی ناوبراو ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، یان تەنها ئامادەکاری دەکات بۆ تۆمارکردنی بەرهەمێکی نوێی هونەری. 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ھەڵوێست خەڵکی سلێمانییە، بەشی ئەندازیاری تەواو کردووە، چەند ساڵێکە دەستی بەکاری ھونەری کردووە، کە خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.


PM:09:26:04/08/2022