ئەم ئیوارەیە، تۆڕی میدیای ئێن ئاڕ تی بڵاویکردەوە، هێزێکی ئەمنی
هەردوو پەیامنێری دهۆکی هەمان کەناڵیان
دەستگیر کردووە و تا ئێستا چارەنووسیان دیارن نییە، هاوکات لە تۆڕی کۆمـەلایەتی ئێن ئارتی ئەوەش بڵاوکراوەتەوە
کە بەرێوەبەری نووسینگەکەشیان لە هەولێر دەستگیرکراوە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵەی بڵاویانکردووەتەوە، هەریەک لە "تائیف
گۆران" و "بڕیار نێروەی" پەیامنێرانی ئێن ئاڕ تییان لەبەردەم نوسینگەی
کەناڵەکە لە شاری دهۆک دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گرتووە.
ئێن ئاڕ تی سەرجەم کونسوڵگەرییەکان و نێردەی
وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە هەموو پێشهاتێک ئاگادار دەکاتەوە، دەشڵێت
" دامەزراوەی میدیایی نالیا پاراستنی سەلامەتی
ژیان و گیانی ئەو دوو کارمەندەی دەخاتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان".