نوسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی ڕایگەیاند، "هەر کەسێک یان هاووڵاتیەک
بەهۆی ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان و کاری میدیا و رۆژنامەوانیەوە دەستگیر بکرێت
و لە سنووری ناوەندی قەزای سلێمانی بێت، خۆی یان کەسوکاری دەتوانێت پەیوەندی بە
نووسینگەی مافی مرۆڤی لە سلێمانی بکات".
دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەی لای خوارەوە هاتووە:
بانگەوازێک لە نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی
نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی سەر بە دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی
کوردستان بەپێی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی (2010) کاردەکات و یەکێک لە ئەرک و کارەکانی
چاودێری کرن و تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤە. لەم چوارچێوەیەدا هەڵمەتی تۆمارکردنی
دەستگیرکردنی هاوڵاتیان و چالاکوانان و رۆژنامەنووسانی دەستپێکردووە، بۆیە هەر کەسێک
یان هاووڵاتیەک بەهۆی ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان و کاری میدیا و رۆژنامەوانیەوە
دەستگیر بکرێت و لە سنووری ناوەندی قەزای سلێمانی بێت، خۆی یان کەس و کاری دەتوانێت
پەیوەندی بە نووسینگەی مافی مرۆڤی لە سلێمانی بکات بە مەبەستی تۆمارکردن و بەدواداچوون..
ناونیشان: سلێمانی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، خوار بەنزینخانەی
بینایی، تەنیشت پۆلیسی فریاکەوتن (104)
ژ.م: 07701471794 07508151220