ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا
ئاشكرای كرد، هەندرێن هیوا موفتی، لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
سلێمانی بەوەکالەت دەستبەکاربوو.
له راگهیهندراوهكهی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هاتووە
"ھەندرێن ھیوا موفتی، لەدایکبووی ساڵی (١٩٦٥)ـە و لە بنەماڵەی (موفتی گەورە)ی
دێرین و ناوداری شاری سلێمانییە و برازای (کەمال موفتی)یە."
ئاماژه بهوهش كراوه، بهڕێوهبهری نوێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
سلێمان ھەڵگری ٣ بڕوانامەی بەکالۆریوسە، كه بەکالۆریوس وهرگێڕانی زمانی ئینگلیزی،
زانستی فڕۆکەوانی (فڕۆکەوان) و لە زانستی سەربازی ههیه.
به گوێرهی راگهیندراوهكه، ههندرێن موفتی ماوەی (٨) ساڵە پلەی
وەزیفی جێگری بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەیە و لە سەرەتایی کردنەوەی فڕۆکەخانەوە بەڕێوەبەری
چالاکی زەمینی فڕۆکەخانەیە.
ئەوەش ئاشکرا کراوە، له
چەندین خول بهشداریكردووه و چەند بڕوانامەی گرنگی لە بوارەکانی پلان و بەڕێوەبردنی
فڕۆکەخانەکان لە زانکۆی کراند فێلد لە ووڵاتی بەریتانیا، باڵانسی فڕۆکە لە
ئاسماندا لە رێکخراوی فڕینی شارستانی نێودەوڵەتی (IATA)
لە وڵاتی ئوردن و خولی تایبەتی سەرچاوەی مرۆریی لە فڕۆکەخانەکان لە كۆلیژی شازاده
نوور بۆ فڕۆكهوانی له ئوردن بهدەست ھێناوە.