وەزیری دارای لەبارەی زیادکردنی داهاتەوە زانیاری گرنگ دەخاتەڕوو

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیرى دارایی و ئابوورى لەگەڵ شاندێکى كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا کۆبووە ڕایگەیاند "داهاتیان زیادکردووە و خەرجییان کەمکردووەتەوە "

ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ هەریەک لە (دێڤد کۆدڵ) بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری و (هيث بێڵى) سەرۆکی یەکەی ئابووری و (سێث پاچ) سەرۆکی پێشووى یەکەی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان کۆبووە

وەزیری دارایی و ئابووری باسی لەوەشکرد، یەکێک لە دەستکەوتەکانى وەزارەتى دارایی و ئابوورى لە کابینەى نۆیەم، توانیویەتى ببێتە فاکتەرێکى بەهێز بۆ جێبەجێ کردنى یاسای چاکسازى

هاوکات ئاوات جەناب نووری ئەوەشی دووپات کردووەتەوە، وەزارەتى دارایی توانیویەتى داهاتى ناوخۆ زیاد بکات و  خەرجییەکان کەم بکاتەوە

شاندی میوان پشتگیری خۆیان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری دەربڕی و سوپاسى وەزیرى دارایی و ئابووریان کرد کە توانیویەتى هەنگاوى ئەرێنى بە ئاراستەى جێبەجێکردنى یاسای چاکسازى بنێت و ئاماژەشیان بەوەدا، "هاوکارێکى بەهێز دەبین بۆ بەرەو پێشبردنى تواناى فەرمانبەرانى وەزارەتى دارایی و ئابوورى." 



PM:03:10:09/08/2022