ھێزەکانی ئاسایش دەستیان بەسەر ٦٤ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرت

 ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە درێژەی کارو چالاکیەکانیاندا، دەستیان بەسەر  ٦٤ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە.

ئەمرۆ سێشەممە، ٩ی ئابی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی پشکنینی ئاسایی دەستیان بەسەر بڕی ( ٦٤ ) كیلۆ ماددەی كریستاڵدا گرت کە ماددەکە لە ناو دەبەی ڕۆنی ئۆتۆمبێل شاردرابویەوە و لەدەرەوەی هەرێمەوە هێندرابوون، تۆمەت بارێکیش کە دەستگیرکراوە خەڵکی شاری سلێمانییە.

 

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە هاتووە:

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بۆ ڕووبەڕو بوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و بازرگانانی ئەو ماددانە ، دەستی بەسەر بڕی (٦٤) کیلۆ ماددەی( کریستاڵ ) دا گرت .

هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەفەرمانی دادوەر ،لەچوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان و ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەكی هۆشبەر ، كە زیان بە ئابووری هەرێم دەگەیەنێت و كاریگەری خراپ لەسەر كۆمەڵگە دروست دەكات.

ھێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەفەرمانی دادوەر لە ٢٠٢٢/٨/٤ لە بازگەی تاسڵوجەی سلێمانی لە ئەنجامی پشکنینی ئاسایی دەستیانبەسەر بڕی ( ٦٤ ) كیلۆ ماددەی كریستاڵدا گرت کە ماددەکە لە ناو دەبەی ڕۆنی ئۆتۆمبێل شاردرابویەوە و لەدەرەوەی هەرێمەوە هێندرابوون ، تۆمەتبارێکیش دەستگیرکراوە دانیشتوی شاری سلێمانیە بەناوی ( أ ، ح ، م)

 لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٤ بەنیازبووە  لە شاری سلێمانیەوە بیباتە شارەكانی تر ، بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی

 ( ٢٥ ) لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە و دەست بەسەر كریستاڵەكەدا گیراوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

٢٠٢٢/٨/٩



PM:04:12:09/08/2022