ئەمڕۆ سێشەممە ٩ ی
ئاب دوای ئەوەی لە زانکۆی سەڵاحەدین بە راپرسی بڕیاردا، سیستەمی یەک پۆشی لە
زانکۆکە پەیڕەو بکرێت، هەر خوێندکارێکیش پابەندی سیستەمی یەکپۆشی نەبێت، سزادەدرێت.
د. كامه‌ران یونس، سه‌رۆكى
زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین لە لێدوانێکی رۆژانامەوانیدا سەبارەت بە سیستەمی یەکپۆشی لە
زانکۆکە ئاماژەی بەوەکرد هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئێمه وه‌ك زانكۆ راپرسییه‌كمان
بڵاوكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانین خوێندكاران بۆچوونیان چییه له‌سه‌ر یه‌كپۆشى،
زۆرینه‌یان پێیانباشبوو زانكۆكه‌مان بكرێته یه‌كپۆشى و سبه‌یش به فه‌رمى ئه‌نجامى
راپرسییه‌كه راده‌گه‌یه‌نین.
سەرۆکی زانکۆ ئەوەشی
خستە ڕوو، ئێمه ره‌نگى ره‌ش و سپى و ره‌ساسى و سپیمان د‌یاریكردبوو،
بڕیاریشمانداوه به‌پێى به‌شه زانستى و وێژه‌ییه‌كان دابهشيبكهین.
وتیشی " هەر
کاتێک بریاری یەکپۆشییەکە، بڕیاره‌كه چووه بوار جێبه‌جێكردنه‌وه سزا بۆ ئه‌و
خوێندكارانه داده‌نێین كه پابه‌ند نابن".
د. کامەران یونس سه‌رۆكى
زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین روونیشیکردەوە:"
٢٥هه‌زار خوێندكار له زانكۆی سەڵاحەدین ده‌خوێنن كه ٪٧٠یان هه‌ژارن
و بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ش بڕیاردراوە خۆمان دوو قات جلیان بۆ بكڕین".
لە بارەی کچە
باڵاپۆشەکانوە ڕایگەیاند " دەبێت ئەو کچە خوێندکارانەشی باڵاپۆشن، پابەندی
بڕیارەکە ببن".