ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سامانە سروشتییەكان سەبارەت بە دۆخی سووتەمەنی


وەزارەتی سامانە سروشتییەكان جەخت لە گرتنەبەری میكانیزمی گونجاو دەكاتەوە بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان و بەنزین و پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.  

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، بە مەبەستی دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان و بەنزین و پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی وەزارەتی كرد.  

بەپێی راگەیەنراوەكە، وەزیری سامانە سروشتییەكان پێداگیریی لەسەر كوالێتی بەنزین كردەوە و داوایكرد ئەو كەسانەی دەستكاریی كوالێتی بەنزین دەكەن و بەنزین خراپ بە خەڵك دەفرۆشن،  ئیجرائاتی یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.  

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بۆ تاوتوێی دابینكردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیار و بۆچوونێك كرا.  



PM:08:40:09/08/2022