‎لێدوانێكی نوێ لە بافڵ تاڵەبانییەوە سەبارەت بە دۆخی عێراق


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكێتی پشتیوانی لە هەر هەنگاوێك دەكات كە ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێككەوتن و سازان لەپێناو زاڵبون بەسەر ئەم دۆخە نەخوازراوە.

نوسینگەی راگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە بەغدا بافڵ تاڵەبانی چاویكەوت بە د.عادل عەبدولمەهدی، سیاسەتمەدار و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و دۆخی ئەمڕۆی عیراق تاوتوێكرا و جەخت لە هەماهەنگی، زمانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن كرایەوە لەپێناو زاڵبون بەسەر ئاستەنگییەكان و چارەسەركردنی كێشەكان.

لەكۆبونەوەكەدا بافڵ باڵەبانی پشتیوانی بۆ هەر هەنگاوێك دوپاتكردوەتەوە كە ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێككەوتن و سازان لەپێناو زاڵبون بەسەر دۆخی نەخوازراوی وڵات و وتویەتی "وڵات پێویستی بە قوڵكردنەوەی گیانی تەبایی و رێككەوتنی نیشتمانییە لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە باڵاكان، بۆیە ئەركی هەمومانە كار بۆ داهاتویەكی ئارام و سەقامگیر بكەین و خزمەتی زیاتری هاوڵاتیانمان بكەین."




PM:10:14:09/08/2022