‎تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بڕێكی زۆر پارەی دزیبوو


پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان بەتۆمەتی دزینی بڕێكی زۆر پارەی عێراقی و بیانی و 600 كارتی كۆڕەك دەستگیر كردووە.  

پۆلیسی سۆران لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لە رێكەوتی ٣١ ی ٧ ی ٢٠٢٢ دوای ئەوەی هاوڵاتیەكی خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆری دراو سكاڵای لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دیانا تۆماركرد كە بری 38  هەزار دۆلاری یٔەمریكی و 520 پاوەندی ئیسترلینی، 600 كارتی كۆرەك، 30 ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقی، 10 ملیار لیرەی توركی، ١٥ ملیۆن تمەنی ئێرانی، ٣٥٠ یۆرۆی ئەوروپی لێ دزراوە.  

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەگردووە "دوای ئاگادار كردنەوەی دادوەری لیكۆڵینەوەی سۆران تواندرا لەڕێگەی چاودێری و بەدواداچونی وردی كارمەندانی نەهیشتنی تاوانی دیانا شەونخونی كارمەندان بۆ ماوەی 10 تواندرا تۆمەتبار دەستنیشان بكرێت، دواتر لەسەر فەرمانی دادوەری لیكۆڵینەوەی سۆران تۆمەتبار بەپێی مادەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان دەستگیركرا دانی نا بە تاوانەكەی و دەست بەسەر پارەی دزراودا گیرا".



PM:10:50:09/08/2022