" هێزێکی کۆماندۆی یەکێتی لە مەرزی پەروێزخان جێگیر کرا "


بۆ یەکەمجارە هێزێکی کۆماندۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە مەرزی پەروێزخان لە سنوری گەرمیان جێگیر کرا.
 
ماڵپەڕی نزیک پارتی ( وشە ) بڵاویکردەوە کە كۆماندۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە مەرزی پەروێزخان جێگیر كراون و ئەمڕۆ بە فەرمی بنكەیان كردەوە.  

لە هەواڵی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە " هێشتا ئامانجی هاتنی هێزەكە نەزانراوە، بەڵام پێدەچێ‌ لە رۆژانی داهاتوو دەستوەردان لەكاروباری مەرزەكەدا بكەن". 

 پێشتر گرووپی جیاجیای چەكداری لە مەرزەكانی سنووری سلێمانی هەبوون، بەڵام وەك سەرچاوەكە دەڵێ‌، یەكەمجارە هێزێك بە فەرمی بنكەی خۆی لە مەرزەكاندا بكاتەوە.  

 پەروێزخان دەروازەیەکی سەرەکی بازرگانیی نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان و عێراق، دەروازەكە لە ساڵی ٢٠٠٧ کرایە فەرمی و لە ٥٤%ی كۆی بەرهەمی نانەوتی ئێران لەو دەروازەیەوە بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان هەناردە دەكرێت.



PM:10:55:09/08/2022