پەرلەمانتارێکی کوردستان " گەندەڵییەکی نوێ " ئاشکرا دەکات کە زەوی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی داگیرکراوە.
دابان محەمەد پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت " شوێنی هه‌ڵگرتن و دابه‌شكردنی ئاوی سلێمانی دراوه به پرۆژه‌ی چێشتخانه و كه‌باب، له كاتێكدا وشكه ساڵیه، خه‌م و باسی گشتی بوه به چۆنێتی چاره‌سه‌ركردن و دابینكردنی ئاو و به‌شێك له شار و قه‌زاكان بێ ئاون، هه‌ڵپه‌ی هه‌ندێك كه‌س! زۆر سنوری تێپه‌ڕاندوه".
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت " له سلێمانی شوێنی هه‌ڵگرتن و دابه‌شكردنی ئاوی باكوری سلێمانی، به‌ناوی پرۆژه‌وه دراوه به چه‌ند كه‌سێك بۆ چێشتخانه و كه‌باب ((له‌گه‌ڵ فراوانبونی شاره‌كان، له بری زیادكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئه‌وه‌شی هه‌یه له‌ناو ده‌برێت)).
دابان محەمەد دەڵێت " ئه‌و جێگه‌یه ٨٠٠٠ هه‌زار مه‌تره و ده‌كه‌وێته نێوان به‌نزینخانه‌ی هه‌ڵگورد و گاردن سیتی! له بنه‌ڕه‌تدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوی به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی ته‌رخانكراوه، كه له ئێستادا فشاری زۆریان له‌سه‌ره".
هەروەها دەشڵێت " ئه‌مه زوڵمێكی گه‌وره و ئاشكرایه له‌سلێمانی ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوی باكوری سلێمانی ده‌كاته خه‌ون و له ئاینده‌دا توشی بێ ئاوی ده‌بن، ته‌جاوزی ئاوه‌ڕۆی سندوقیه كه له زه‌وییه‌كه‌دا هه‌یه و پردێكی په‌ڕینه‌وه‌ش له‌هه‌مان شوێن له‌بار ده‌برێت.
ئه‌م كاره جگه له‌زیانه‌كانی، سه‌رله‌به‌ری نایاساییه و ده‌ستدرێژییه، سکاڵای یاسایی لە دژ جوڵێنراوە و داوا له داواكاری گشتی ده‌كه‌م، به جدی دۆسیه‌كه وه‌ربگرێت، و لیژنه‌كانی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار و وه‌به‌رهێنانیش، بۆ ئه‌م پرسه هه‌موو جوهدێكی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ".