نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ بەهای نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەیان ڕووی لە دابەزین کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٩٥ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٦ دۆلار و ٣١ سەنت بوو.


هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٩ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٠ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

ڕۆژى ٩ى ئازاری ئەمساڵ نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا گەیشتە (١٣٠) دۆلار، کە ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخ بوو لە ماوەى (١٢) ساڵى ڕابردوودا تۆمارى کردبێت، بەڵام ماوەى چەند ڕۆژێکە نرخى نەوت لە بازاڕەکاندا دابەزینى بەرچاوى بە خۆیەوە بینیوە. 


AM:08:30:10/08/2022