سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نه هه‌ڵبژاردنی دواوه‌خت نه هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ شتێک له‌مه‌سه‌له‌ی عێراق ناگۆڕن. دەشڵێت" كورد ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی نییه كه له‌به‌غداد بتوانێت هه‌ڵبژاردن پێشبخات یان دوایبخات".
محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" سه‌در دوای ئه‌وه‌ی كه زانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هیچی پێنه‌كرا ئینجا داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كات، یاخود داوای گۆڕینی سیسته‌م ده‌كات به‌ڕای ئێمه نه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و نه هه‌ڵبژاردنی دواوه‌خت نه هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ شتێک له مه‌سه‌له‌ی عێراق ناگۆڕن، عێراق به‌وشێوه‌یه چۆن بووه هه‌رواده‌بێت، چونكه عێراقێكی تائیفیه و ناتوانێت هیچ بڕیارێک بدات".
وتیشی" كورد ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی نییه كه له به‌غدا بتوانێت هه‌ڵبژاردن پێشبخات یان دوایبخات، چونكه له (٣٢٩) ئه‌ندامی په‌رله‌مان كورد (٦٤) ئه‌ندام په‌رله‌مانی له به‌غداد هه‌یه، واته ناتوانێت كاریگه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وێت سیسته‌م بگۆڕن و ده‌ستور ده‌ستكاری بكه‌ن كورد ده‌توانێت له‌م دۆخه‌دا به به‌رنامه‌یه‌كی نوێ یه‌كه‌م یه‌كگرتووی ماڵی كوردی و كوردستانی زۆر گرنگه كورد به یه‌كده‌نگ و به یه‌ک هه‌ڵوێستی سیاسی بڕواته به‌غداد له گه‌ڵیاندا قسه بكات جگه له‌وه‌ش كورد ده‌توانێت له‌م دۆخانه‌دا خۆی نه‌بێته به‌شێک له شیعه و سونه، به‌ڵكو كورد له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان بێت".
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەشڵێت" عێراق به‌مشێوه‌یه سه‌قامگیر نابێت ئه‌گه‌ر كۆنفیدڕاڵی له عێراقدا جێبه‌جێ نه‌كرێت، واته كۆنفیدڕاڵی ده‌توانێت به‌شێک له مافه‌كانی پێكهاته‌كانی عێراق جێبه‌جێ بكات".
محەمەدی حاجی مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد، یه‌كێتی و پارتی ده‌گه‌نه ئه‌نجام، ئه‌وانیش هه‌ستده‌كه‌ن، كه دۆخێكی هه‌ستیاره نه‌ک ته‌نها له عێراقدا، به‌ڵكو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌موو كێشه و گیروگرفته‌كان ڕووی له هه‌موو ناوچه‌كه كردووه عێراق وه‌كو عێراق نابێته‌وه به عێراق.